به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى باڵا لهڕووداوى ھەڵاتنی زیندانیکراوهكان له موسه‌ننا.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى ناوخۆ،فه‌ریق عیماد محه‌مه‌د مه‌حمود بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى پۆلیس ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى موسه‌ننا كرد،بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى ھەڵاتنی زیندانیکراوهكان له‌بنكه‌ى پۆلیسى شارۆچكه‌ى هیلال له پارێزگاى موسه‌ننا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"غانمى فه‌رمانیدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تى یاریده‌ده‌رى بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدراڵى وئهندامێتى ئه‌فسه‌رانى پله باڵاكانى فه‌رمانگه‌ى یاسایی وبهڕێوبهرایهتى ئاسایشى تاكه‌كه‌سى،بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن لهڕووداوى ھەڵاتنی زیندانیکراوهكان وئاگاداركردنهوهى وه‌زیرى ناوخۆ به‌ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنهبهرى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م وپهلهكێشكردنیان بۆ دادگا".
جێى ئاماژهپێكردنهوه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان9 زیندانی هه‌ڵاتوویان له‌كۆى بیست ویه‌ك زیندانى ههڵاتوى گرتووخانه‌ى بنكه‌ى هیلال ده‌ستگیركرده‌وه وده‌زگا ئه‌منى وههواڵگیرییهكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختى پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان وپشكنین وبه‌دواداچوونى هه‌واڵگیرى بۆ ده‌ستگیركردنى ههڵاتووانى دیكه.