به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،جه‌ختیكرده‌وه له‌به‌رده‌وامى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ به‌ئامانجگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،ئاماژه‌یشیدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌نجامده‌رانى هێڕشه تیرۆرستییه‌كه‌ى شارۆچكه‌ى تاڕمییه.
ڕه‌سول له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش هه‌وڵى لابردنى فشاره‌كانى سه‌رى ده‌دات له‌میان كرده‌وه ترسنۆكانه‌كه‌ى له‌ڕێگاى به‌ئامانجگرتنى كه‌رته ئه‌منییه‌كان به‌چاندنى بۆمبى چێندراو له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هه‌ستاون به‌هه‌ڵمه‌تى پشكنین به‌پێى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌دواى كرده‌وه ترسنۆكه‌كه‌ى تاڕمییه".
وتیشى"گورزى كوشنده له‌پاشماوه‌كانى داعش دراوه وژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون وده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته وبه‌ڵگه‌نامه گیراوه وپێگه‌ى گرنگى عه‌مباركردنى بۆمبه‌كان ئاشكراكراوه"،دووپاتیشیكرده‌وه"كه‌رته ئه‌منییه‌كان بێ ده‌نگ نابن وبه‌ده‌ستێكى پۆڵاینه‌وه له‌پاشماوه‌كانى تیرۆر ده‌ده‌ن وده‌گه‌نه ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكانه".
ڕه‌سول ئاماژه‌یشیدا"ئۆپراسیۆنه جۆرى وهه‌وڵگیرییه‌كان به‌رده‌وامه وبه‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ به‌ئامانجگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ئه‌مه‌یش له‌ڕۆژانى ڕابردوو ڕوویدا له‌میان ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ودانانى پلانى ورد وتایبه‌ت له‌دیاله وناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركوك".