كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پابه‌ندییه‌كانى به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا

ناوخۆ
  • 2-05-2021, 12:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پابه‌ندییه‌كانى به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوه‌ خۆیدا،هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغى ده‌نگدان.
    كۆمسیۆن،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌وتارى هه‌فتانه‌ییدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕِایگه‌یاند"له‌كاتێكدا كۆمسیۆنى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021نه‌گۆڕاوه‌یه‌،جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رده‌وامى هه‌نگاو وئاماده‌كارییه‌كانى بۆ قۆناغى ده‌نگدان له‌دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگدان وده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌ڕاگرتنى پرۆسه‌ى تۆمار بایۆمه‌ترى تاوه‌كو كۆتاییهێنان به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رایه‌تى پێشوه‌خته‌".
    وتیشى"كۆمسیۆن هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنى تۆمارێكرى ڕه‌سه‌نى ده‌نگده‌ران،كه‌له‌چاپخانه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى چاپ ده‌كرێت به‌پێى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دانیشتنى له‌به‌روارى 27/4/2021 وبه‌شێوازى گرێبه‌ستى ڕاسته‌وخۆ بۆ چاپكردنى كۆتایی تۆمارى ده‌نگده‌ران گشتى وتایبه‌ت،وپه‌رتووكى پاڵێوراوان،و(تابلۆ)ى تۆمارى ده‌نگده‌ران،وسه‌رپشككردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتى دانوستان وگرێبه‌ستى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا جیهانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان بۆ چاپكردنى كاغه‌زى ده‌نگدان وفۆرمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران/2021 به‌هه‌ڵاوێردكردن له‌ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌ستى حكومى وڕِاسپارده‌كانى پاشكۆى".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئاماژه‌یشیدا"ماوه‌ى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌ سیاسى وپارت وپاڵێوراوه‌كان له‌یه‌كى ئایارى ساڵى 2021 كۆتایی هات،وله‌دواى ئه‌م به‌رواره‌ ده‌ست به‌وردبینیكردن له‌پاڵێوراوه‌كان ده‌كرێت كه‌ژماره‌یان زیاتر له‌3500پاڵێوراوه‌،وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌بریتین له‌(وه‌اره‌تى ناوخۆ/به‌ڵگه‌ى تاوانه‌كان،ده‌سته‌ى نیشتمانى باڵاى لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌ره‌،ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى)".