به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تاوانبار به‌تاوانى جیاجیا له‌به‌غدا پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فیرقه‌ى یانزه‌ى پیاده به‌رده‌وامه له‌پاراستنى بنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ،وبهرپاكردنى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان وپشكنین له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتیدا،ولهئاكامیدا،ژماره‌یه‌ك تاوانبار به‌پێى مادده‌ى یاساییه جیاجیاكانى ده‌ستگیركران له‌نێویشیاندا تاوانبارێكى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان".
وتیشى"كه‌رته‌كانى لیوا(27)له‌میان تیمه‌كانى گه‌ڕان وپشكنین توانیان ژماره‌یه‌ك داواكراوى دادگا به‌پێى مادده یاساییه جیاجیاكانى ده‌ستگیربكه‌ن،له‌نێویشیاندا تاوانبارێكى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"فیرقه‌ى دووى پۆلیسى فیدڕاڵى توانیان ژماره‌یه‌ك داواكراوى دادگا به‌پێى مادده یاساییه جیاجیاكانى ده‌ستگیربكه‌ن له‌نێویشیاندا تاوانبارێك به‌پێى مادده‌ى4/1ى تیرۆر،وتاوانبارێكى تر دزیكردن،وده‌ستگیركردن تاوانبارێكى تر‌ى كوشتن له‌دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى فیرقه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"تیمه هاوبه‌شه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا تاوانبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تاوانى بازرگانیكردن به‌مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان،وده‌ستبه‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ك مادده‌ى هۆشبه‌رى تاوانباره‌كه گرتووه،له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى تاوانبارێكى ساخته‌كردن ودهستبهسهرداگرتنى ژماره‌یه‌ك چه‌كى بێ مۆڵه‌ت.
وتیشى هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كى بێ به‌ڵگه‌نامه گرت له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافه".