به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ، زیاتر له 88ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه و كۆی گشتی داهاتیش زیاتر له 5 ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاندوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌مانگی رابردودا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" 88.398.319 (هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و سێسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و سێسه‌د و نۆزده) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 5.525.330.000 (پێنج ملیار و پێنجسه‌د و بیست و پێنج ملیۆن و سێسه‌د و سی هه‌زار) دۆلار بووه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌تێكڕا 62.505 دۆلار فرۆشراوه، رۆژانه‌ش 2.947.000 (دو ملیۆن و نۆسه‌د وچل و حه‌وت هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌مانگی رابردودا، 2.863.403 (دو ملیۆن و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار و چوارسه‌د و سێ) به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه و به‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان كراوه.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات