به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،گه‌شتى یه‌كه‌م هێنانه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى هیندستان سبه‌ى دووشه‌ممه به‌ڕیده‌كه‌وێت.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"بۆ هاوڵاتیانمان له‌هیندستان ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو سبه‌ى دووشه‌ممه گه‌شتى یه‌كه‌مى گیرخواردووه‌كانى له‌سه‌ر هێڵى ئاسمانى عێراقى ده‌بێت وچه‌ند گه‌شتێكى تر‌ى ڕێكخراو به‌ڕێده‌كه‌وێت به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌وه‌یان بۆ عێراق".
پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپارده‌یدا به‌هێنانه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى هیندستان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد