بهغدا-اهع
ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، رایگەیاند کە سەدا ٩٠ی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، جێبەجێکراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوت،كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاندووە کە لەگەڵ وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، رۆژانە ١٤٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەکەدا، دەپاڵاوێرێت و وتی"دوای وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، بەرێژەی ٩٠ لەسەدا پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان لە بەروبوومە نەوتییەکان دابین دەکەین".
پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا لە ٣٥ی یەکەی بەکاربردن و خزمەتگوازیی پێکدەێت کە چواریان یەکەی بەرھەمێھنانی بەنزینە.