وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى كۆتاییهێنان به‌ساڵى خوێندن هاته‌ده‌نگ

ناوخۆ
  • 1-05-2021, 21:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ چاره‌نووسى ئه‌مساڵى خوێندن په‌یوه‌سته‌ به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى.
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌وامى نێو خوێندنگاكان،یان كۆتاییهێنانى ساڵى خوێندن،یان زیادكردنى ڕۆژانى ده‌وامى نێو خوێندنگاكان،یان مانه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌مووى په‌یوه‌سته‌ به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى".
    فاروق وتیشى"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ده‌ستى به‌ ده‌وامى نێو خوێندنگاكان له‌دواى نیوه‌ى ساڵ نه‌كردووه‌،تا ئه‌و كاته‌ى پێشنیاره‌كانى پێشكه‌شى لیژنه‌ى باڵا كرد وله‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌باره‌ى ده‌وامى فه‌رمى له‌هه‌ر ده‌زگایه‌كى حكومى له‌وڵات،ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵا"،وتیشى"هه‌موو وه‌زاره‌ت وده‌زگاكان وهاوڵاتیان په‌یوه‌ستن به‌بڕیاره‌كانى ئێستاى لیژنه‌ى باڵا وئه‌و بڕیارانه‌ى دواتر ده‌ریانده‌كات".