ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى:به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ژماره‌یه‌ك به‌رپرس ده‌گۆردرێن

ناوخۆ
  • 1-05-2021, 20:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ژماره‌یه‌ك به‌رپرس به‌هۆى تاوانى كه‌مته‌رخه‌مى په‌یوه‌ست به‌ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كه‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕوویدا وبووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى 82هاوڵاتى وبرینداربوونى 110كه‌سى دیكه‌ له‌پۆسته‌كانیان ده‌گۆڕدرێن.
    وه‌فا شممه‌رى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى ڕاپۆرتى تایبه‌تى خۆى له‌باره‌ى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشكه‌ش كردووه‌ وهه‌ڵه‌كانیشى دیاریكردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێنراوه‌".
    وتیشى"به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى كه‌مته‌رخه‌م له‌ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌پۆسته‌كانیان ده‌گۆڕێت"،ئاماژه‌یشیدا"واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌پۆسته‌كه‌ ئه‌گه‌ر هات وله‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دوورنه‌خرایه‌وه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى حكومه‌ت جددیه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان وحكومه‌ت سزاى كه‌سانه‌ى كه‌مته‌رخه‌م ده‌دات ولیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تیش چاودێرى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات".