به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى تاوانبارێكى كووشتنى هاوڵاتییه‌ك له‌ناوچه‌ى شوعله ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دواى گه‌یشتنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى تاوانى كووشتنى هاوڵاتییه‌ك،ده‌ستبه‌جێ هێزێك له‌لیواى پێنجى فیرقه‌ى دووى پۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى ئاسایشى نیشتمانى وئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌ره‌و شوێنى ڕووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن".
وتیشى"دواى وردبینى وكۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌كاتى پێوانه‌یی ورده‌كارییه‌كانى تاوانه‌كه ئاشكراكرا،وتاوانباره‌كه ناسرا وله‌بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌دا له‌ناوچه‌ى "شوعله"ى باكوورى ڕۆژئاواى به‌غدا ده‌ستگیركرا وده‌ستبه‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كیش گرا كه‌هه‌ڵیگرتبوو وهه‌ر ئه‌و چه‌كه بوو له‌تاوانه‌كه به‌كارهێنرا،وله‌گه‌ڵ مادده ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌پێى ڕێكاره‌كان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرا بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه یاسایى ولێكۆڵینه‌وه پێویسته‌كانى به‌رامبه‌رى".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە