به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕاسپارده‌یدا به‌پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى باڵا له‌نێوان سوپا وحهشدى شه‌عبى وپێشمه‌رگه بۆ ڕێگریكردن له‌تیرۆر ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى دوو هێڕشه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى تاڕمییه وكه‌ركوك.
به‌در زهیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆر پێویسته هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى باڵا هه‌بێت له‌نێوان هێزه فیدراڵى وپێشمه‌رگه وئه‌ركى ههواڵگیریش كارابكرێته‌وه،وئه‌و جێگایانه پڕبكرێته‌وه كهبۆشاییان تیایه بۆ ڕێگریكردن لهجموجۆڵى تیرۆرستانى داعش".
وتیشى"لهحاڵهتێك ئه‌گه‌ر هات وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێوان سوپا وپێشمه‌رگه وحهشدى شه‌عبى كه‌له‌و ناوچانه‌دان ئه‌و ڕێگریده‌كات لههاتوچۆكردنى هه‌ر هێزێكى تیرۆرستى بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك".
شایه‌نى باسه دوێنى له‌ناوچه‌ى تاڕمییهى باكوورى به‌غداى پایته‌خت دوو بۆمبى چێندراو ته‌قییه‌وه وژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندار له‌ریزى هێزه ئه‌منییه‌كان لێكهوتهوه،وله‌دواى ئه‌وه پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وتیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى دووبزى پارێزگاى كه‌ركوك دروستبوو وژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندار له‌ریزه‌كانى پێشمه‌رگه لێكهوتهوه".