تۆڕی راگەیاندنی عێراقی یادی پڕ شكۆی "عەبدولكەریم قاسم" دەكاتەوە

  • 8-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع تۆڕی راگەیاندنی عێراقی مەراسیمێكی بۆ یادی شەهیدكردنی سەركردە عەبدولكەریم قاسم و هاورێكانی رێكخست، لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی باخچەیەك بەناوی ئەو سەركردەیەوە لەو شوێنەی تیایدا شەهیدكرا، هەر لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك لە بەرپرسان و ئەو كەسانە ئامادەی بوون كە گرنگی بە نوسینەوەی ژیاننامەی عەبدولكەریم قاسم و شۆرشی چواردەی تەموزی ساڵی 1958 دەدەن. [caption id="attachment_2201" align="aligncenter" width="600"] موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند لەچوارچێوەی پلانەكانیان بۆ زیندوكردنەوەی بیری عێراقییەكان بە رەمەزەكانی، مەراسیمێكیان بۆ یادی شەهیدكردنی عەبدولكەریم قاسم رێكخستووە[/caption] لای خۆیەوە موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەچوارچێوەی پلانەكانی پەرۆشە بۆ زیندوكردنەوەی بیری عێراقییەكان بە یادی رەمزە نیشتیمانییەكانی لە پێش هەموشیانەوە عەبدولكەریم قاسم، لەوبارەیەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی پرۆشە بۆ زیندوكردنەوەی ئەو شوێنەی عەبدولكەریم قاسم و هاورێكانی تیایدا شەهیدكران كە لەناو تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دایە، بە بنیاتنانی باخچەیەك بە ناویەوە، بۆ ئەوەی ببێتە شایەتێت بۆ دڕندەیی ئەو تاوانبارانەی كە كۆمەڵكوژییان دەرحەق بە چەندین ئەفسەری نیشتمانپەروەر كرد لە پێش هەموشیانەوە عەبدولكەریم قاسم. هاوكات جاسم بخاتی یاریدەدەری پارێزگاری بەغدا ئەو هەنگاوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەرز نرخاند بە زیندوكردنەوەی یادی شەهیدكردنی عەبدولكەریم قاسم و هاورێكانی كە بەسەركردەی هەژاران بەناوبانگە و كاری دەكرد بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم عێراقییەكان دابینبكات، لەگەڵ كاركردن بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ئەوەی پێداویستی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بكات. [caption id="attachment_2203" align="aligncenter" width="600"] مێژوو نوس هادی تائی ئەو بەڵگەنامانە دەخاتە روو كە تایبەتن بە شۆرشی 14ی تەموز لەگەڵ بەشێك لە ژیاننامەی عەبدولكەریم قاسم[/caption] لەپەراوێزی یادەكەشدا فیلمێكی دیكۆمێنتاری كە لە لایەن تۆڕی راگەیاندنی عێراقییەوە ئامادەكرابوو نمایشكرا كە تایبەت بوو بە ژیاننامەی عەبدولكەریم قاسم لە قۆناخە جیاجیاكاندا. [caption id="attachment_2202" align="aligncenter" width="600"] بەردی بناغەی باغچەیەك بەناوی سەركردە وەك رەمزێك بۆ عەبدولكەریم قاسم[/caption] لە كۆتاییشدا موجاهید ئەبوهەیل بەردی بناغەی بنیاتنانی باخچەیەكی دانا بە ناوی سەركردە لەو شوێنەی عەبدولكەریم قاسم تیایدا شەهیدكرا.