به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق وسوریا له‌باره‌ى بوونى تیرۆرستان وڕێگاكانى ئه‌گه‌رى دزه‌پێكردنیان بۆ عێراق هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا هیچ مه‌ترسییه‌كى ئه‌منى نییه له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ ئوردن وسعودیه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سنوورى عێراق وئوردن له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هاریكارییه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وچاودێرى تیرۆرستان چ له‌لایه‌نى عێراقى یان ئوردنى كه‌په‌یوه‌سته به‌بوونى وجموجۆڵه‌كانیان".
وتیشى"هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ ئوردن یان له‌گه‌ڵ سعودیه"،وتیشى "بایه‌خێكى زۆر دراوه به‌سنوورى عێراق وسوریا كه‌هه‌ندێك بۆشایی ئه‌منییان تیادایه وپێش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دیاریكراون".
وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ر له‌نوێ باسى له‌خه‌نده‌قى ئه‌منى له‌نێوان عێراق وسوریا كرد وڕوونیكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان هه‌ستاوین به‌هه‌ڵكه‌ندنى به‌ربه‌ستێكى ئه‌منى به‌له‌خۆگرتنى سێ كامێرا وتاوه‌رى چاودێرى وته‌لى دڕكنین وخه‌نده‌قێك به‌پانى سێ مه‌تر وقوڵایی سێ مه‌تر"،ڕایشیگه‌یاند"هاریكارى هه‌یه له‌نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه له‌باره‌ى سنوورى عێراق وسوریا".
خه‌فاجى باسى له سه‌نته‌رى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق وسوریا وئێران وڕووسیا كرد وڕۆڵى له‌دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌سه‌ر سنوور ووتى:ژوورێكى ئه‌منى وسه‌نته‌رێكى ئه‌منى هاوبه‌ش هه‌یه له‌باره‌گاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى سورى ورووسى وئێرانى وعێراقى تیایه"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌نته‌رى ئه‌منى زۆر گرنگه له‌هه‌ماهه‌نگى كردنى كارى كه‌رته‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وهه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى كردن له‌نێوان عێراق ولایه‌نى سوریا له‌باره‌ى بوونى تیرۆرستان وجێگاكانى ئه‌گه‌ر دزه‌پێكردنیان".
ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگى باڵایان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریا دیموكرات له‌میان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان"،ڕایشیگه‌یاند"عێراق بایه‌خێكى زۆر ده‌دات به‌سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا،كه‌چى سنوورى عێراق ــ ئوردن ــ سعودیه به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه وزیاتر سه‌قامگیره به‌هه‌بوونى پێداویستى وتواناى باڵاى سعودیه وهه‌روه‌ها له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه بوونى وبڵاوه‌پێكردنى كه‌رته‌كانى هه‌یه".