به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هیچ ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى داهاتوودا تاوه‌كو ئێستا ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى نه‌كردووه،وئاشكرایشیكرد زۆربه‌ى ڕێبه‌ره ئاینییه‌كان له‌عێراق ڤاكسینى دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر حلفى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى داهاتوودا ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى نه‌كردووه وڕه‌نگه لیژنه‌ى باڵا هاوڕا نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕاسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆیه بڕیارى كۆتایی له‌ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌كه ده‌مێنێته‌وه".
وتیشى"گفتوگۆكانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وامه له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه وكۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵایش تاوه‌كو ئێستا سازنه‌كراوه".
له‌باره‌ى دستپێشخه‌رى سه‌ید موقته‌دا سه‌در به‌وه‌رگرتنى ڤاكسین وبه‌ده‌مه‌و هاتنى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه عه‌بدولئه‌میر ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌گه‌نجان ڕووده‌كه‌نه بنكه‌كانى كوتانى ڤاكسین به‌تایبه‌ت له‌نه‌جه‌ف وهه‌ندێك له‌پارێزگاكانى تر وژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسین وه‌رده‌گرن زیادیكردووه"،ئاشكرایشیكرد"زۆربه‌ى ڕێبه‌ره ئاینییه‌كان له‌عێراق ڤاكسینیان وه‌رگرتووه".
ڕایشیگه‌یاند"گه‌یشتنى كاروانى ڤاكسینه‌كان بۆ عێراق هێشتا سنوورداره هاوشێوه‌ى وڵاتانى جیهان"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆربه‌ى وڵاتان به‌ده‌ستى كه‌مى كاروانه‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن".
ئاماژه‌یشیدا"وه‌رگرتنى ڤاكسینى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌عێراق هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته وڵات"،هه‌روه‌ها هیوایشى خواست"كاروانى ڤاكسینه‌كان له‌هه‌فته‌كانى داهاتوو زیاتر ببێته‌وه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست