به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاى نه‌جه‌ف رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو كرده پشووى فه‌رمى.
لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت بهزیارهتى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى عه‌لى(سڵاوى خواى لێبێت)كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌یشى بوو،ڕایگه‌یاند"پارێزگاكه بڕیاریداوه ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌بۆنه‌ى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى عه‌لى سڵاوى خواى لێبێت پشووى فه‌رمى بێت"،وتیشى"پارێزگاكه پلانى(ج)په‌یڕه‌و ده‌كات به‌به‌شدارى كه‌رته ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بیابانى نه‌جه‌ف وسه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌نێویشیاندا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌ت نه‌جه‌ف هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كامێرا زیره‌كه‌كان له‌بیابانى نه‌جه‌ف وتایبه‌ت بهسنوورهكانى له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى ده‌وروپشتى به‌كارخراون".