مافى مرۆڤ:پابه‌ندنه‌بوون به‌یاسا كاره‌ساتێكى ته‌ندروستى دروستده‌كات

ناوخۆ
  • 1-05-2021, 14:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،هۆشداریدا له‌ڕوودانى كاره‌ساتێكى ته‌ندروستى به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌یاسا. 
    عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى ناوبراو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پابه‌ندنه‌بوونى زۆربه‌ى یاوه‌رانى نه‌خۆشه‌كان به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌كاتى مانه‌وه‌یان له‌هۆبه‌ى تایبه‌ت به‌كه‌ره‌نتینه‌كردنى توشبووانى كۆرۆنا حاڵه‌تێكى مه‌ترسیداره‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت"،ئاماژه‌یشیدا"كه‌مى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ودروستبوونى فشار به‌سه‌ر كارمه‌ندان به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان حاڵه‌تێكى تره‌ پێویستى به‌چاودێرییه‌".
    به‌یاتى ڕایشیگه‌یاند"هه‌بوونى هه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ست به‌چۆنێتى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"نه‌زانینى ته‌ندروستى وپابه‌ندنه‌بوون به‌یاسا ده‌بنه‌ هۆى ده‌رئه‌نجامى كاره‌ستبار".