به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كرێكاران داینه‌مۆى پرۆسه‌ى بونیاتنان وگه‌شه‌پێدانن.
غزى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ى یه‌كى مانگى ئایار ڕۆژى جیهانى گه‌رمترین پیرۆزبایی وجوانترین ئاواته‌كان بۆ كرێكارانى عێراق ده‌خوازین".
وتیشى"ئێوه هێشتا كرێكارانى ماندوونه‌ناس ودڵسۆزانى عێراقن وهه‌رواش ده‌مێننه‌وه،چونكه ئێوه داینه‌مۆى پرۆسه‌ى بونیاتنان وگه‌شه‌پێدانن،ونیشتمانى به‌ده‌ستى خێربه‌خشى ئێوه به‌نده،وڕێره‌وى بووژاندنه‌وه چاوه‌ڕوانى به‌هره‌یی گه‌وره‌ى ئێوه ده‌كات،بۆ چالاككردنى جووڵه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه وگه‌شه‌پێدانى وڵات وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
ڕایشیگه‌یاند"به‌م بۆنه‌یه داواتان لێده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵ وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانتان بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و عێراقێكى گه‌شه‌سه‌ندوو وژیانێكى ئازاد وشكۆمه‌ند،هه‌موو ساڵێك كرێكارانى عێراق وجیهان به‌خێروخۆشى بن".