به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هۆشداریدایه ئه‌و كه‌سانه‌ى بانگه‌شه‌ى توندوتیژى وناوزڕاندنى ئه‌لیكترۆنى ده‌كه‌ن له‌سه‌كۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ هۆشداریدایه به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌كارهێنانى پێگه‌كان به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ورووژاندنى كینه وهاندان بۆ توندوتیژى چ ده‌زگا بێت یان كه‌سایه‌تى یاخو پارته‌كان،وهه‌موو ئه‌م كاره له‌لایه‌ن یاساوه سزا ده‌درێت،چ بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بێت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان یان بابه‌تێكى تر".
ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌ك لایه‌نێكى جێبه‌جێكارى یاسا چاودێرى هه‌موو پێشێلكارییه‌كانى یاسا ده‌كات له‌میان سكاڵاكان له ڕێگاى كه‌سه‌كان یان به‌بێ سكاڵا له‌ڕێگاى چاودێرییه‌كانى فه‌رمانگه هه‌واڵگیرییه‌كان یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان یاخود له‌ڕێگاى هه‌ر چالاكییه‌ك له‌م جۆره‌دا،وده‌ستبه‌جێ ڕێوشوێنهكانیش ده‌گرینه‌به‌ر".
محه‌ننا وتیشى"سزاكان جۆراوجۆره به‌پێى قه‌باره‌ى زیانه‌كه وبه‌پێى مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌كان وجۆرهكهى،چونكه هه‌ڕه‌شه وناوزڕِاندن هه‌یه"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌موو كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌سه‌رپه‌رشتى دادگایه،وهیچ فه‌رمانێك جێبه‌جێ ناكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه بۆ دادگا".