به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پلانه ئه‌منییه‌كانى له‌پارێزگاى دیاله له‌دواى پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كه‌ى ناوچه‌ى جێزانى خسته‌ڕوو.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كه‌ى ناوچه‌ى جێزانى،فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ڕاسپارده‌یدا بهڕهوانهكردنى شاندێكى ئاست باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆ ویاوهرى هه‌ریه‌كه لهڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وفهرماندهى هێزى وشكانى وفهرماندهى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وگه‌وره ئه‌فسه‌ر وفهرماندهكان بۆ پارێزگاى دیاله بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و پێشێلكارییه ئه‌منییه كه‌ڕوویدا".
وتیشى"ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركرا،له‌نێویشیاندا دووباره كرانه‌وه كه‌رته سه‌ربازییه‌كان له‌ڕێگاى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێراى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،وئه‌ركى ئه‌ندازیارى گه‌وره كههێزهكان پێى هه‌ستاون،وهه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌یش له‌میان كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ڕێگاكان له‌ناوچه چۆڵه‌كانى ده‌وروبه‌رى ڕووبارى خرێسان".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م ناوچانه زۆر گرنگن بۆ ئاڵوگۆڕى بینین وبهتواناكردنى هێزه‌كان وڕێگریكردن لهڕێگاكانى دزه‌كردنى تیرۆرستان بۆ به‌ره‌ى ئه‌و دیوى ڕووبارى خرێسان"،دووپاتیشیكرده‌وه"بڵاوه‌پێكردن وكرانهوهیهكى نوێ وئهركێكى گه‌وره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه،وبووه هۆى بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كان لهدهوروبهرى ئه‌و ناوچه نائارامه‌كان كه‌كاریگه‌رى ده‌كه‌نه سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌ى ئه‌بى سه‌یدا".
خه‌فاجى وتیشى"ئه‌ركێكى گه‌وره له‌ڕۆژانى ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه ولهمیانیدا توانیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بكووژن وچه‌ند میوانگهیهك وێرانبكه‌ن،وهه‌روه‌ها چه‌ندین زانیارى وچهكى گرنگ دهستبهسهربكهن كه‌ئاماده وپلانى بۆ دانرابوو له‌ماوه‌ى داهاتوودا كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامبدرێت".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە