به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئابورى ووبه‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هاورده‌كردنى غاز له‌وڵاتانى دراوسێ هاته‌ده‌نگ.
په‌رله‌مانتار زه‌هره بجارى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاورده‌كردنى غاز هه‌نگاوێكى خراپه،چونكه نابێت غاز له‌ئێران یاخود میسر هاورده بكرێت،وعێراق خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى غازه كه‌ده‌گاته110 ترلیۆن مه‌تر سێجا"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ى وبه‌رهێنانى ناوخۆیی هه‌نگاو بنرێت بۆ پته‌وكردنى سامانى نێوخۆیی له‌جیاتى هاورده‌كردن له‌وڵاتانى دراوسێ".
له‌باره‌ى دۆخى كه‌رتى كاره‌با دووپاتیكرده‌وه"بریار وایه ئه‌گه‌ر هات ڕێژه‌ى كاره‌با هاورده‌كراو كه‌ده‌گاته1000مێكاوات زیادبكرێت،ئه‌وه پلانێك هه‌یه بۆ زیادكردنى ڕێژه‌ى هاورده‌كراوه،واته وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌توانێت بگاته ئامانجى خۆى له‌به‌رهه‌مهێنانى 22هه‌زار مێگاوات،وده‌توانرێت كاته‌كانى پێدانى كاره‌با زیاتر له4 كاتژمێر بێت به‌رامبه‌ر2 كاتژمێر بچڕاندن".