مالیكى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى به‌شداریپێكردنى كرێكاران له‌سه‌قامگیرى وبنیاتنانى وڵات

سیاسی
  • 1-05-2021, 13:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نورى مالیكى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى به‌شداریپێكردنى كرێكاران له‌سه‌قامگیرى وبنیاتنانى وڵات.
    مالیكى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ڕۆژى جیهانى كرێكاران گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌برایانى كرێكارانى ماندوونه‌ناسى عێراق ده‌كه‌م وداوا له‌لایه‌نه‌ حكومییه‌كان ده‌كه‌ین چاودێرى ئه‌م چینه‌ ماندوونه‌ناسه‌ بكه‌ن به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌م بارگرانییه‌ى ڕووبه‌روویان بۆته‌وه‌ له‌ئاكامى جێبه‌جێكردنى كۆت وبه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌ سه‌پێندراوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
    ڕایشیگه‌یاند"خوازیارین ئه‌م چینه‌ ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌بێت له‌پرۆسه‌ى بنیاتنان وسه‌قامگیرى وڵات وبه‌شداریپێكردنى كارا له‌ڕێگاى ده‌زگا وڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كان".