كازمى:كاكردن بۆ پێشخستنى یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كارى له‌پێشینه‌مانه‌

سیاسی
  • 1-05-2021, 13:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت كارده‌كات بۆ پێشخستنى یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كارى له‌پێشینه‌ى حكومه‌ته‌.
    كازمى له‌میان سه‌ردان ودیدارێكى له‌گه‌ڵ كرێكارانى پرۆژه‌ى ته‌لارى بانكى ناوه‌ندى به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كرێكاران به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ى ڕۆژى كرێكاران پیرۆزبایی له‌كرێكارانى عێراق ده‌كه‌م،هیوادارم خۆیان وخانه‌واده‌یان ته‌ندروست باش وسه‌لامه‌ت بن وسوپاسى ئه‌ركى مه‌زنتان ده‌كه‌م،به‌تایبه‌ت ئێوه‌ ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م دیمه‌ شارستانییه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌شانازییه‌كانى عێراق زوها حه‌دیده‌وه‌ نه‌خشه‌ى دانراوه‌".
    وتیشى"هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانى جیهان له‌سه‌ر ده‌ستى شه‌رفمه‌ندانى كرێكاران بنیاتنران،وگه‌لانى مه‌زنى جیهان له‌سه‌ر ده‌ستى كرێكاران بووژانه‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق ئه‌مڕۆ به‌ره‌و جووڵه‌یه‌كى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبنیاتنان هه‌نگاو ده‌نێت وبه‌په‌رۆشه‌ بۆ پشتیوانیكردنى وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیی وده‌ره‌كى ،وبزوێنه‌رى هه‌موو ئه‌م جموجۆڵه‌ كرێكارى عێراقییه‌ كه‌به‌ده‌ستى خێربه‌خشى وڵات بنیات ده‌نێت".
    كازمى ئاماژه‌یشیدا"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان جێى سه‌رنج وپێشینه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌،وچه‌ندین ڕێوشوێنمان گرتۆته‌به‌ر وهه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و زیاتر بنیاتنانى وڵاته‌كه‌مان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وده‌بێت هه‌موو پشتیوانییه‌ك پێشكه‌شى كرێكارى عێراق بكه‌ن وژینگه‌یه‌كى گونجاو وئارام بۆ كاره‌كه‌ى وژیانێكى شكۆمه‌ند بۆ خێزانه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ".
    ئه‌وه‌یشى وت"پێشووتر وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیمان ڕاسپارد به‌كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ژینگه‌ى یاسایی وكۆمه‌ڵایه‌تى بۆ كرێكارى عێراقى،وله‌ئێستاشدا كارده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنى یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وخانه‌نشینى بۆ پێشكه‌شكردنى مسۆگه‌رى زیاتر بۆ كرێكارى عێراقى".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌سه‌ر پاراستنى مافى كرێكارانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌پێناو دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى دادپه‌روه‌ر بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لێكى یه‌كسان وگه‌نجاو".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئاواتمان له‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ته‌ وگه‌شه‌سه‌ندنى به‌واتاى پاراستنى كرێكارانى ئه‌و كه‌رته‌یه‌".