وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت

سیاسی
  • 1-05-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌ره‌و ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وت.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتووه‌،بۆ سازكردنى زنجیره‌ییه‌ك دیدار وگفتوگۆى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان،له‌ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان وله‌ده‌وڵه‌تى ئیتاڵیا".
    ئاماژه‌یشیدا"حسێن چاوى به‌پاپاى ڤاتیكان ده‌كه‌وێت وده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق تاوتوێده‌كات".