به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ده‌یه‌وێت یاساكانى پاراستنى كرێكاران فه‌راهه‌مبكات.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌چینى كرێكاران له‌عێراق وسه‌رجه‌م كرێكارانى كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت ده‌كه‌م داواكارم له‌خواى گه‌وره هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفراز بن له‌كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى پیشه‌یی ولهكهسێتیشدا هیواى ته‌ندروستى وسه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
كه‌عبى ڕایشیگه‌یاند"چینى كرێكاران بڕبڕه‌ى سه‌ره‌كیین لهبهجێگهیاندنى بووژاندنه‌وه وگه‌شه‌كردنى وڵاتان،چونكه بنیاتنه‌رى وڵاته‌كانیان ودهستهبهرى ڕاسته‌قینه‌ن بۆ دوارۆژى نه‌وه‌كانى داهاتوومان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت یاساكانى پاراستنى ئه‌م چینه گرنگه فه‌راهه‌مبكات،وبه‌شدار بێت لهبهرزكردنهوهى ئاستى بژێوى ژیانیان".
هه‌روه‌ها كه‌عبى "به‌پێویستیشى زانى چینى كرێكاران ڕۆڵى پێشه‌نگایه‌تى خۆیان بگێڕن لهئاوهدانكردنهوهى وڵات وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت،وحكومه‌تیش كاراكردنه‌وه‌ى یاسا كارپێكراوه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت به‌تایبه‌ت یاسای كاركردن وچاوخشاندنهوهى به‌كێشه‌كانیان ودهستهبهركردنى مافه‌كانیان وڕێگاگرتن لهقۆرخكردنیان له‌ڕووى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێكانیان وهه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كارى فراوانتر بۆ گه‌نجان وپابهندكردنى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان به‌دیاریكردنى ڕێژه‌یه‌كى كاركردن بۆ كرێكارى ناوخۆیی".