به‌غدا-اه‌ع
عادل ڕیكابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێزگرتن له‌مافى كرێكاران له‌ڕێگاى فهراههمكردنى یاساى خانه‌نشینى ودهستهبهرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت.
ڕیكابى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ى یه‌كى ئایار ڕۆژى جیهانى كرێكاران،گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌چینى كرێكارانى عێراق وجیهان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ساڵانه‌یان،هه‌ست وشانازى خۆمان ده‌ڕده‌بڕین به‌مێژووى ئه‌م چینه وقوربانیدانیان له‌سایه‌ى ڕێره‌وى خهباتكردنى نیشتمانیان،به‌ڵێن ده‌ده‌ین پێداگیرى بكه‌ین لهداواكردنى مافى وئازادییه‌كان ئه‌م چینه گرنگ وماندوونه‌ناسه له‌پێناو به‌رده‌وامیدان بهكهیسهكانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادى ودادپه‌روه‌رى ویه‌كسانى".
وتیشى"ئامانجه‌كان لێره ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ى پته‌وكردنى پێگه‌ى چینى كرێكار هه‌نگاو بنێت بۆ پته‌وكردنى ڕۆڵى ستراتیژى له‌به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى نیشتمانى ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌گه‌ڵ پێویستى ڕێزگرتن له‌مافى كرێكارانى عێراقى بهژیانێكى شكۆمه‌ند له‌ڕێگاى فهراههمكردنى یاسا پێویسته‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێویان،له‌نێویشیاندا یاساى خانه‌نشینى ودهستهبهرى كۆمه‌ڵایه‌تى،له‌گه‌ڵ هه‌وڵى جددى بۆ پاراستنى ئازادییه‌كانى سه‌ندیكایی بهفهراههمكردنى ئه‌و یاسایانه‌ى گونجاو ده‌بن له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌وڵاتانى جیهان".
ئاماژه‌یشیدا"هێزى ئابوورى وڵات وبهرگریكردنى په‌یوه‌ستن بهدهستبهركردنى مافى كرێكاران".