كازمى:بنیاتنانی شارستانیەت و گەیشتن بەپێشكەوتن خواستێكی گشتییە

سیاسی
  • 1-05-2021, 10:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگەیاند، رۆژی جیهانی كرێكاران دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیمانی كاركردنە بۆ وڵات و بەرزڕاگرتنی بەهای كاركردنیشە وەك هۆكاری بنیاتنانی شارستانیەت و گەیشتن بەپێشكەوتن كە خواستێكی گشتییە.
    کازمی،لەتویتێکدا بۆ رۆژی جیهانی كرێكاران كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ رایگەیاند، جەژنی جیهانی كرێكاران بۆ ئێمەی عێراقی دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیمانی كاركردنە بۆ وڵات و بەرزڕاگرتنی بەهای كاركردنیشە وەك هۆكاری بنیاتنانی شارستانیەت و گەیشتن بەپێشكەوتن كە خواستێكی گشتییە.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمو ساڵێك كرێكارانی عێراق لەخۆشیدابن، تەنها دەستی کرێکار دەتوانێت سبەیەكی باشتر بنیات بنێت".