حه‌كیم:چاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى كاركردن ده‌روازه‌یه‌ك ده‌نوێنێت بۆ له‌خۆگرتنى گه‌نجان

سیاسی
  • 1-05-2021, 11:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،چاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى كاركركردن ده‌روازه‌یه‌ك ده‌نوێنێت بۆ له‌خۆگرتنى گه‌نجان وجوڵاندنى كارگه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان.
    حه‌كیم له‌تویتێكیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌ڕۆژى جیهانى كرێكاران سه‌رله‌نوێ پاڵپشتى وپشتیوانى خۆمان له‌گه‌ڵ چینى كرێكاران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌دێهێنانى خواست وئاواته‌ ڕه‌واكانیان وهه‌ست به‌بارگرانى ونه‌هامه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ین له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى بژێوى ژیانیان".
    وتیشى"سه‌ر له‌نوێ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانیان چونكه‌ ده‌سته‌به‌ركردن بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌نوێنێت،ئه‌ویش له‌ڕێگاى پاكێجێك له‌ڕێوشوێن وپلانى ره‌سه‌نى زانستى بۆ سوود وه‌رگرتن له‌چینى كرێكاران بۆ بنیاتنانى نیشتمان،هه‌روه‌ها پێمانوایه‌ چاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى كاركردن ده‌روازه‌یه‌كى گرنگ ده‌نوێنێت بۆ له‌خۆگرتنى گه‌نجان وجوڵاندنه‌وه‌ى كارگه‌ په‌ككه‌وتووه‌كانى حكومى وكارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تیش،سڵاو ورێز بۆ كرێكارانى عێراق وجیهان له‌جه‌ژنى پیرۆزیان".