به‌دواداچوون-اه‌ع
وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤیلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا له‌باره‌ی ناكۆكیه‌كانی سه‌ر ئه‌لێكس ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی روسیا و قه‌یرانی ئۆكرانیا له‌خۆده‌گرێت.
جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌مریكا و روسیا نزیكبونه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان هه‌ردو سه‌رۆك بایدن و پوتین، هه‌رچه‌ند واده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دیارینه‌كراوه به‌ڵام له‌باره‌ی گرژیه‌كانی سه‌ر ئه‌لێكس ناڤاڵنی و قه‌یرانی ئۆكرانیاوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی، "ته‌نها دوای دیاریكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌مریكا و روسیا، ده‌توانن به‌وردی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه دیاریبكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واشنتۆن هێشتا به نیگه‌رانییه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌لێكس ناڤاڵنی و زیادبونی بونی سوپای روسیا له سنوره‌كانی ئۆكرانیا ده‌ڕوانێت.
پێشتر كۆشكی سپی رایگه‌یاندبو، بایدن پێشنیاری بۆ پوتین كردوه، له‌م وه‌رزه‌دا له پایته‌ختی یه‌كێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجامبده‌ن، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاته‌وه پێویستیان به‌گفتوگۆ هه‌یه.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی، نیكۆلای باترۆشیف سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسیا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جاكوب سالیڤان جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باسیان له بارودۆخی و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردو وڵات كرد.