به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرۆژه و داهێنان له كۆڕبه‌ندی داهێنه‌ره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 7000 (حه‌وت هه‌زار) داهێنانیان ئاماده‌كردوه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، "هەوڵ هەیە داهێنانەكانیش ئاراستەی پەرلەمان بكرێن".
زه‌یدون ساعدی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرۆژه و داهێنان له كۆڕبه‌ندی داهێنه‌ره‌كانی عێراق لةميان بةشداريكردنى لةبةرنامةيةكى كةنالَى عيَراقية رایگه‌یاند، ئێمه 7000 (حه‌وت هه‌زار) داهێنانمان هه‌یه له‌وكاته‌وه ئاماده‌كردوه كه عێراق له سیسته‌می داهێنانی جیهانیدا تۆماركراوه، داهێنانەكانیش هەمەجۆرن.
وتیشی، "ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ ستانداردكردنی كوالیتی و كۆنترۆڵ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا، ساڵانه 404 داهێنان ئاماده‌كردوه، زیاتر له 87٪ی داهێنانه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له‌زانكۆكان ئاماده‌كراون".
له‌لای خۆشیه‌وه ئیكتیفا حه‌سناوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی په‌رله‌مانی هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی مافی داهێنه‌ران له هه‌مواری چواره‌می یاسای داهێنه‌راندا، هەروەها هەوڵ هەیە داهێنانەكانیش ئاراستەی پەرلەمان بكرێن، هه‌رچه‌ند به‌شێك له په‌رله‌مانتاران هیچ زانیاریه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی كار و هه‌نگاوه‌كانی داهێنه‌رانی عێراق و گومانیشیان لێی هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر عێراق گرنگی به داهێنان و هه‌نگاوه ئه‌رینیه‌كان بدات، پێویستی به‌یاسای قه‌رزكردن نابێت و خۆی ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ر.