به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى 11 تاوانبارى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان وله‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌یان له‌به‌غداى پایته‌خت ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وكارتێكهرییه عه‌قڵییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌شى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانى ڕه‌سافه،11تاوانبارى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه وله‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون،ومادده‌ى هۆشبه‌ریان هه‌ڵگرتووه،له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كانى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان،وچهكى ئاگرینى جۆراوجۆر".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ڕێوشوێنى یاسایی پێویست له‌به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى(28)ى مادده هۆشبه‌ره‌كان".