به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌جێگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى هه‌واڵگیرى له‌پارێزگاى دیاله ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌چوارچێوه‌ى په‌رۆشى بۆ جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى وكردارى،كه ڕۆڵى ده‌بێت له‌ده‌ستگیركردنى تاوانباران وداواكراوهكانى دادگا وپتهوكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وبهرهنگاربوونهوهى تاوان وتیرۆر له‌هه‌موو پارێزگاكانى وڵات،وله‌سه‌ر ڕۆشنایی لێكه‌وته ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى پارێزگاى دیاله ولهدوایین پێشێلكارى ئه‌منى كهتهقاندنهوهى بۆمبى چێندراوه‌كان بوو له‌ناوچه‌ى عه‌باره وئهبى سه‌یدا،كه‌ژماره‌یه‌ك شه‌هیدى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان بوونه قوربانى،وكاریگهرییهكانى ئه‌م پێشێلكارییه ئه‌منییه له‌سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى،وئه‌و گرفتانه‌ى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاریانكردووه به‌هه‌بوونى شكستێكى ڕاشكاو له‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌دیاله وبێ توانایی به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگیرى پارێزگاكه بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى به‌پێى خواسته‌كان وسستبوونى لهبهڕێوبردنى قه‌یرانه‌كانى ئه‌و شاره".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه،فه‌رمان ده‌ركرا به‌لابردنى به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگیرى دیاله،وچاودێریكردنى كاره‌كان له‌لایه‌ن خودى بریكارى هه‌واڵگیرى،وبهركردارى سه‌ركه‌وتنى هه‌واڵگیرى به‌دیهێنرا بووه هۆى ده‌ستگیركردنى 12 تیرۆر وخاپووركردنى ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه ودهستبهسهرگرتنى چه‌كى جۆراوجۆر وكهرهستهى قورس ومامناوه‌ند وسووك وبۆمبى چێندراو".