ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمار ناوه‌ڕۆكى یاساى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان وكارى كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئاشكراده‌كات

سیاسی
  • 30-04-2021, 19:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیسماعیل حه‌دیدى ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ناوه‌ڕۆكى یاساى هێنانه‌وه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان ومیكانزمى جێبه‌جێكردنى ئاشكراكرد،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وپه‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌.
    حه‌دیدى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك كۆمار گرنگى داوه‌ به‌هێنانه‌وه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان،وڕێوشوێنى به‌رده‌وام وكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دیداره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ى یاسایی ودارایی نوێنه‌رایه‌تى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان".
    وتیشى"په‌رله‌مان ئاماده‌یی خۆى ده‌ڕبڕى وڕازى بووه‌ به‌وه‌ى یاساكه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌،بۆ هێنانه‌وه‌ى هه‌موو پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كانى عێراق،وبه‌منزیكانه‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت كه‌ئه‌ویش لاخۆیه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پیشانداوه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ناوه‌ڕۆكى یاساكه‌ باس له‌چۆنێتى هێنانه‌وه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌كات به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه‌هێنانه‌وه‌ى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن به‌رامبه‌ر گوژمه‌یه‌كى دیاریكراو"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م دۆسییه‌ پێویستى به‌پشتیوانییه‌كى ده‌ره‌كییه‌،چونكه‌ زۆربه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان وئه‌و كه‌سانه‌ى دزه‌یانپێكردووه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقن،بۆیه‌ ئه‌م ڕێكاره‌ پێویستى به‌پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تییه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه‌بابه‌ته‌كه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ،گوژمه‌كه‌یان خه‌رجده‌كرێت دواى هێنانه‌وه‌ى پاره‌ دزه‌پێكراوه‌كان،به‌پێى ڕێكارى یاسایی"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ده‌بێت یاساكه‌ پته‌و بێت وهێنانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت،چونكه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌،وله‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار وپه‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ بایه‌خێكى زۆرى پێدراوه‌".
    پێشووتریش ئه‌حمه‌د سه‌حاف  وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند"جوڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات،ووه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ 24 ملیۆن دۆلارى له‌ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاندۆته‌وه‌،وهیوادارین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامى ڕاشكاوانه‌ له‌دۆسییه‌ى خانووبه‌ره‌ى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ ودڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى ئه‌منى وهه‌روه‌ها دڵنیابوون له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى بۆ عێراق".