بهغدا-اهع
شانەى قەیرانەكانى نوێنهرایهتى،ئهمڕۆ ههینى ڕەتیكردهوه ڤاكسینى دژە كۆرۆنا دزەى پێكرابێت بۆ دەرەوەى وڵات.
جەواد موسەوى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى و ژینگە،لهلێدوانێكى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اهع) ڕایگهیاند:"چەن سكاڵایەكمان بەدەست گەیشووەتە لە چەند لایەنێكەوە سەبارەت بە دزەپێكردنى ڤاكسین بۆ دەرەوەى وڵات"، ڕوونیشیكردهوه، لە هەفتەى ڕابردوودا لێكۆڵینەوە لەو بابەتە كراوە و سەردانى وەزارەتى تەندروستى و چەند دەروازەیەكى تایبەت بە دابەشكردنى ڤاكسین كراوە، دڵنیابووینەتەوە لەوەى كە سەرجەم ڕێکارە تۆماركراوەكان دروستن و هیچ دزەپێكردنێكى ڤاكسین یاخود كارتى ڤاكسین ڕووینەداوە".
جەختی لەوەشكردووەتەوە، پێویستە چاودێرى جەماوەرى تەنانەت لە هاوڵاتیانیشەوە بۆ ئەو بابەتە هەبێت، ئامادەیى تەواومان تێدایە بۆ لێكۆڵینەوە لەهەر زانیاریەك كە لە هاوڵاتیانەوە بێت.