ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:ئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى هه‌یه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج

ئەمنی
  • 30-04-2021, 17:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى هه‌یه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌ركێكى گه‌وره‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى زۆربه‌ى بۆمبه‌كان كه‌كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج وڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
    پێشووتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ به‌چڕییه‌وه‌ ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كان ده‌پارێزن.