بهدواداچوون-اهع
دواى زیاتر لە ساڵێك لە مشتومڕ لەسەر چارەنوسى لیۆنێل مێسیى ئەرجەنتینى و ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە، دواجار ئەو یاریزانە داهاتووى خۆى ئاشكرا كرد.
كەناڵى ئیسپانى بڵاویكردووەتەوە، لیۆنێل مێسى ئەرجەنتینى ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە نیازى هەیە لە كامپ نۆ بمێنێتەوە و یانەكە جێنەهێڵێت.
گرێبەستى مێسى ئەم وەرزە كۆتایى دێت و لەگەڵ یانەكەیدا نەگەیشتنە ڕێكەوتن و داواى كرد كە ڕێگەى بدەن بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
لاى خۆیەوە ڕۆجەر تۆرییۆ ڕۆژنامەنوسى وەرزشى ئەوەى ئاشكرا كردووە، مێسى تەمەن 34 ساڵ گرێبەستێكى نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ دەكات و بەپێى ئەو گرێبەستە نیوەى موچەى ئێستاى وەردەگرێت، بەڵام ماوەى گرێبەستەكە زۆر درێژ دەبێت.
گڕێبەستەكەى ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بە 3 قۆناغ دەبێت، لە قۆناغى یەكەمدا میسى دوو وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و ساڵى داهاتووش بەشدارى مۆندیالى قەتەر دەكات، لە قۆناغى دووەمدا دەچێت ئەمریكا و یارى بۆ یانەى میامى دەكات و باڵیۆزى بەرشەلۆنە دەبێت لە ئەمریكا و چەند پرۆژەیەكى وەرزشى ئەنجام دەدرێت، لە قۆناغى سێیەمیشدا دەگەڕێتەوە یانەى بەرشەلۆنە و پەیوەندى بە هەیكەلى وەرزشى یانەكەوە دەكات.