بەغدا – ا ه ع ئەمانەی بەغدا رێوشوێنەكانی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی بۆ لایەن و كوتلە سیاسیەكان دیاریكرد كە بەنیازن بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بكەن. لەوبارەیەوە ئەمانەی بەغدا ئەمرۆ پێنج شەممە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند فەرمانگەی نەخشەدانان، نەخشەی نوێی بۆ پڕوپاگەندەی كاندیدەكان دیاریكردوە بەجۆرێك دانان و لێكردنەوەی وێنەكان ئاسانە و هیچ زیانێكیش بە شەقامەكان ناگەیەنێت. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، ئەمانەی بەغدا روبەرێكی ئامادەكردووە كە (500) هەزار مەتر دووجایە و دەتوانێت سەرجەم هەڵمەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوچەكانی پایتەخت لەخۆبگرێت، پروپاگەندەكانیش دەبێت تەنها لەو شەقامانەدا بێت كە شۆستەكانی (3) مەتر كەمتر نییە، لەگەڵ ئەو پردانەی كە بەرزییان لە (3) مەتر كەمتر نیین. راشیگەیاند هەماهەنگی تەواو لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەئارادایە بۆ دیاریكردنی رێوشوێنەكانی پروپاگەندەكردن، لەگەڵ پەیڕەوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان دەرحەق بەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن و وێنەی شارەكە ناشرین دەكەن.