به‌دواداچوون-اه‌ع
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی چینی له‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌كارهێناوه، سه‌رۆكی كۆریای باكور یه‌كێك له‌به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی له‌سێداره داوه.
رۆژنامه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌رپرسێكی كۆریای باكور پێشنیاری كه‌لوپه‌لی چینی له‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كردوه، كیم جۆن ئون سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه كواڵیتی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه باش نه‌بوه و ده‌بو كه‌لوپولی ئه‌وروپی به‌كاربهێنێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی له‌سێداره داوه.
رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێۆنگیانگ بوه كیم جۆن ئون خۆی له‌مانگی ئاداری ساڵی رابردو به‌ردی بناغه‌ی داناوه، داواشیكردوه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كه شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت ته‌واو بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، واده‌ی ته‌واوبونه‌كه‌ی نزیكبوه‌ته‌وه و به‌رپرسانیش نه‌یانتوانیوه كه‌لوپه‌لی ته‌واوه‌تی به‌پێی ئه‌و كواڵیتییانه بۆ دابین بكه‌ن كه كیم ویستویه‌تی، بۆیه به‌ناژاری بیریان له جێگره‌وه‌یه‌ك كردۆته‌وه و كه‌لوپه‌لی چینییان به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش له‌ناوچونی به‌رپرسێكی لێكه‌وته‌وه.
ئاماژه به‌ناوی به‌رپرسه‌كه نه‌كراوه، به‌ڵام وتراوه كه له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بوه و ته‌مه‌نی 50 ساڵ به‌وه و به‌رپرس بوه له‌هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن.