سەرۆکی فەڵەستین هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی دواخست

جیهانی
  • 30-04-2021, 11:06
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، تا ئەو کاتەی رێگە بە بەشداریکردنی ئەو فەڵەستینیانە دەدرێت کە لە خۆرهەڵاتی قودسی داگیرکراو دەژین، هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێت.
    مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەی ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیەی سەرکردەکانی فەڵەستینی راگەیاند، کە لە شاری رامەڵڵای کەرتی خۆرئاوای دایرکراو بەڕێوەچو، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو هەڵبژاردنانەی فەڵەستین کە بڕیارە 22ی ئایار ئەنجام بدرێت و وتی، "لەبەردەم ئەم بارودۆخە سەختەدا بڕیارماندا کاتی هەڵبژاردنەکان دوابخەین تا ئەو کاتەی ئۆرشەلیم و خەڵکەکەی دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، دەستبەرداری ئۆرشەلیم نابین و دەستبەرداری مافی دیموکراسی گەلەکەمان نابین".
    ئاماژەی بەوەشکرد، دوای شکستهێنانی هەمو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رازیکردنی ئیسرائیل ئینجا ئەو بڕیارە دەرکراوە، بەڵام هیچ وادەیەکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردنەکان رانەگەیاند.