زه‌ریف: له‌ كۆبونه‌وه‌كانی ڤیه‌ننا ئاماژه‌ی ئه‌رێنی به‌دی ده‌كرێن

جیهانی
  • 30-04-2021, 08:37
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015 كه‌ له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی 4+1 له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌رده‌وامهه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تواناكانیان له‌سه‌ر پلانی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ چڕكرده‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
    محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تویتێكدا له‌‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌ میانی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ڤیه‌ننا به‌دی ده‌كرێن، عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كانی دوباره‌ زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كات".
    محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه‌شكرد،" تواناكانمان له‌سه‌ر پلانی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ چڕكرده‌وه، دیداره‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌ ناوچه‌كه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌رێنی به‌دی ده‌كرێن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بپارێزین".
    محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌باح خالید سه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت، كۆتایی به‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق و به‌شێك له‌ وڵاتانی كه‌نداو هێنا.