به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،عێراق ڕۆڵێكى گه‌وره ده‌گێڕێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى هه‌رێمایه‌تى وجیهانى له‌ناوچه‌كه،وسه‌ر له‌نوێیش پشتیوانى به‌غدا بۆ ڕێره‌وه‌ى دیاڵۆگه‌كانى ناوچه‌كه خسته‌ڕوو،وئاماژه‌یشیدا به‌رده‌وام له‌به‌دواداچوونى دۆسییه‌ى سامان وخانووبه‌ره‌ى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق ڕۆڵێكى گه‌وره ده‌گێرێت به‌هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆسته‌كانى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،ئه‌مه‌یش ڕێكارێكى گرنگه چونكه عێراق ده‌خاته ڕیزبه‌ندى ڕێكخراوه جوراوجۆر نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌لێك به‌عێراق ده‌دات بۆ گرتنه‌به‌رى بڕیاره‌كان له‌زۆربه‌ى فه‌رمانگه گرنگه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌مافى مرۆڤ ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وڕێكخراوه‌كانى مافناسى".
ئاماژه‌یشیدا"سیاسه‌تى ده‌ره‌كى عێراق كارده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى ڕێره‌وى دیالۆگه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه،چونكه باوه‌ڕى وایه ئه‌م هه‌نگاوانه ڕۆڵیان ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه وڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق".
ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌سته‌واژه‌ى ئاسایش یه‌كانگیرییه ودابه‌ش نابێت"،ڕوونیشیكۆده‌وه"هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن به‌پشت به‌ستن به‌میكانزمه‌كانى دیالۆگ وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕیساكانى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش،ئه‌مه‌یش ڕێكارێكه بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان وهه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ كه‌شت ده‌به‌ستێت به‌گه‌شه‌پێدانى گه‌لانى ناوچه‌كه".
سه‌حاف له‌باره‌ى سامانه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه،ڕایگه‌یاند"جوڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات،ووه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه 24 ملیۆن دۆلارى له‌ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاندۆته‌وه،وهیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجامى ڕاشكاوانه له‌دۆسییه‌ى خانووبه‌ره‌ى عێراق له‌ده‌ره‌وه ودڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى ئه‌منى وهه‌روه‌ها دڵنیابوون له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى بۆ عێراق".
ئاماژه‌یشیدا"كۆمپانیا عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له‌هه‌موو وڵاتانى جیهان كارده‌كه‌ن بۆ به‌دواداوچوونى دۆسییه‌ى سامانه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه".