ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌:باركۆدى ڕاژه‌ دیارده‌ى بندیوار ناهێڵێت ودامه‌زراندنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهات

سیاسی
  • 30-04-2021, 14:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد باركۆدى ڕاژه‌ گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران چونكه‌ دیارده‌ى بندیوار ناهێڵێته‌وه‌،ئاماژه‌یشیدا دامه‌زراندنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتاییهات.
    مه‌حمود ته‌میمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"
    فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركراوه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى باركۆدى ڕاژه‌،ولیژنه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌سته‌ دروستكرا وقۆناغێكى باشى بڕیوه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساى بوودجه‌ باسى له‌پابه‌ندكردنى حكومه‌ت كردووه‌ له‌میان لیژنه‌ى پێكهێنراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان وئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ ووه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ى 6 مانگدا وده‌ركردنى باجى بایۆمه‌ترى".
    وتیشى"ئه‌م باجه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى ناو یان ناوى كه‌سانى بندیوار له‌نێو سیسته‌مێكى دامه‌زراوه‌یی كه‌هه‌موو داتا تایبه‌ته‌كانى فه‌رمانبه‌ر وداتاى كه‌سێتى وداتاى ڕاژه‌یی كۆده‌كاته‌وه‌،ئه‌مه‌یش ڕێوشوێنه‌كان ئاسان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانى فه‌رمانبه‌ر".
    ڕایشیگه‌یاند"باجى بایۆمه‌ترى پرسى دیارده‌ى بندیوار چاره‌سه‌ر ده‌كات"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م پرۆگرامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌میندارى گشتییه‌وه‌ پاره‌داركراوه‌ وئێمه‌ له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جێبه‌جێكار".
    ته‌میمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هیچ پله‌به‌ندییه‌كى نوێی مووچه‌ نییه‌،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ ڕاوێژى خۆى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێشكه‌ش ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌دانیشتنى لێكۆڵینه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى گشتى په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌".
    ته‌میمى ڕایشیگه‌یاند"پرۆگرامى دامه‌زراندنى ئه‌لیكترۆنى كۆتایی به‌دامه‌زراندنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن هێنا كه‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرا،له‌ئێستادا دامه‌زراندن ئه‌لیكترۆنییه‌ وته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌یه‌،وهیچ موزایده‌ وده‌ستێوه‌ردانێك له‌م دۆسییه‌ نییه‌،هه‌روه‌ها ناتوانرێت له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسیه‌كانیشه‌وه‌ قۆرخبكرێت".