وه‌زاره‌تى دارایی ڕێنماییه‌كانى داواكردنى مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌ ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 30-04-2021, 11:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕێنماییه‌كانى داواكردنى مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌ى له‌نێو یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 هاتووه‌ خسته‌ڕوو.
    فه‌رمانگه‌ى بوودجه‌ له‌وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"ده‌قێك هاتووه‌ له‌یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2021 مادده‌ى/26-یه‌كه‌م كه‌ده‌ڵێت"وه‌زیرى په‌یوه‌ندیدار یان سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ى ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ یان پارێزگار یان كه‌سێكى ڕاسپێردراو وله‌سه‌ر"داواى فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌ به‌مووچه‌ى سه‌ره‌كى ببه‌خشێته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى پێنج ساڵى كردارى له‌راژه‌كه‌ى ته‌واوكردووه‌،هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستى خانه‌نشیكردنیش هه‌ژمار ده‌كرێت،به‌و پێیه‌ى هه‌موو لێبڕینه‌كان وئابوونه‌ى خانه‌نشینى به‌ته‌واوه‌تى بدات له‌ماوه‌ى وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته‌كه‌ى،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتى وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته‌كه‌ى فه‌رمانبه‌ر بۆی هه‌یه‌ له‌كه‌رتى تایبه‌ت كاربكات به‌هه‌ڵاوێرد كردنى له‌یاساى توندوتۆڵى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ژماره‌(14)ى ساڵى 1991ى هه‌مواركراو به‌پێى رێنماییه‌كانى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساڵى/2019".
    ڕایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى چوار ساڵى مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ به‌پێى مادده‌ى38-یه‌كه‌م له‌یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2017 وماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌یان ته‌واوكردووه‌ وله‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ستبه‌كاربوون،ده‌توانن داواى مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌ بكه‌ن به‌مووچه‌ى سه‌ره‌كى وبه‌پێى مادده‌ى26-یه‌كه‌م له‌یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2021 وته‌نها بۆ یه‌كجار".