به‌غدا-اه‌ع
حسێن عەلاوى راوێژکارى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه دەستپێشخەریی دیالۆگى نیشتیمانى کە سەرۆک وەزیران داوایکردووە هەلێکە بۆ گەڕاندنەوەى شکۆى دەوڵەت و سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگە دەگرێتەوە.
عەلاوى ئەمڕۆ هەینى بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەکە تەنها بۆ توێژێکى دیاریکراو نییە، بەڵکو بۆ هەموو چین وتوێژه‌كانى کۆمەڵگەیە"،وتیشى لیژنەیەکى باڵا لەنوسینگەى سەرۆک وەزیران کاردەکات لەسەر دیاریکردنى رێڕەوى گفتوگۆکان و دیاریکردنى تیمى کارکردن و چین و توێژەکان، لەسەروى هەمویانەوە گەنجانى ناڕازیی و هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن".
عەلاوى باسى لەوەشکرد، بەشداربووەکانى دیکە بریتى دەبن لە هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، وەکو هۆزەکان و گەنجان و ژنان و کەرتى تایبەت"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌موو چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شدارى دیالۆگى نیشتمانى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یش هه‌لێكى گه‌وره‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌كانى هاریكارى كه‌ئه‌نجامده‌درێت وهانده‌رێك ده‌بێت له‌ناوچه‌كه به‌ره‌و سیاسه‌تێكى ناوخۆیی یه‌كگرتوو".
عه‌لاوى ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ڕێكار ورێگایه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌تى عێراقى وچاكبوونه‌وه‌ى وهه‌نگاونان به‌ره‌و دوارۆژدا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر توانا وبه‌هێزى عێراق له‌ڕووى ناوخۆوه به‌دیدێكى نوێوه كه‌پشت به‌هاوبه‌شییه‌كى مسۆگه‌ركراو وهه‌روه‌ها ئابوورى وخواستى گه‌نجان ده‌به‌ستێت به‌وه‌ى داهاتوویه‌كى باشتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشتر دەستپێشخەرییەکى راگەیاند بۆ دیالۆگى نیشتیمانى بەبەشدارى سەرجەم هێزە جیاوازەکان و نوێنەرانى گەل و گەنجانى ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆن، بە ئامانجى ئەوەى ببێتە پردێک بۆ بەدیهێنانى خواستەکانى گەل.