نرخى نه‌وت له‌جیهاندا پاشەکشەیکرد

ئابوری
  • 30-04-2021, 13:27
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    نرخى نەوت ئەمڕۆ هەینى پاشەکشەیکرد دواى ئەوەى بەرزترین نرخى لەشەش هەفتەدا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى بوونى ترس لەکەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە بەهۆى پرۆسەى بەفراوانى داخستن لە هندستان و بەرازیل بەهۆى کۆرۆناوە.  
    بەپێی ئاژانسه‌كان، نرخى نەوتى برێنت بۆ  68.25 دۆلار دابەزیوە لەدوایین رۆژى مامەڵەکانى حوزەیران، هەروەها خاوى تەکساس بە  68.25 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.  
    شیکەرەوانى بازاڕى وزە دەڵێن، باشبوونى خواست لەسەر نەوت دواى کۆرۆنا هێشتا بەتەواوى رێکنەخراوە، بەرزبوونەوەى حاڵەتەکان لە هندستان دەریدەخات هێشتا زووە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ 70 دۆلار.  
    دەشڵێن، پێدەچێت نرخى نەوت بگاتە ئەو ئاستە لە چارەکى چوارەمى ئەمساڵدا، کاتێک خواست بەرزدەبێتەوە.