ده‌ستگیركردنى 11 تیرۆرست وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كى پیاهه‌ڵدانى حیزبى به‌عس له‌دیاله‌

ئەمنی
  • 30-04-2021, 12:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،11 تیرۆرستى ده‌ستگیركرد،وهه‌روه‌ها ده‌ستیبه‌سه‌ر چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كى پیاهه‌ڵدانى حیزبى به‌عس گرت له‌پارێزگاى دیاله‌.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى مه‌یدانى له‌لایه‌ن بریكارى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌میان ئۆپراسیۆنێكى وردى هه‌واڵگیرى توانیان 11 تیرۆرست له‌شاره‌دێكانى ئه‌بو سه‌یدا وبه‌نى سه‌عه‌د وعه‌باره‌ له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستگیربكه‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ى پیاهه‌ڵدانى حیزبى به‌عس له‌ناوچوویش گیراوه‌ له‌نێو بێستانه‌كان،هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌تیرۆرستانى هه‌وڵى په‌لاماردانى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیانى بێتاوان داوه‌ له‌ڕێگاى بۆمبى چێندراو وچه‌كى قه‌ناس".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وته‌كانیان به‌دانپێدانانه‌وه‌ تۆماركراوه‌،ودادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیاریدا به‌گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان".