به‌غدا-اه‌ع
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه عێراق پردێكه بۆ نزیككردنه‌وه له‌نێوان ئێران وسعودیه.
ئه‌مین له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بهداوادچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"ململانییهكانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌له‌كانیان"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق ڕۆڵى نزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونهكانى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌گێڕێت،ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر وڵات به‌تایبه‌ت،وله‌سه‌ر ده‌وروپشتى هه‌رێمایه‌تى به‌گشتى"،
وتیشى"عێراق پردێكه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هۆى پێگه‌ى جوگرافى وسیاسى وله‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى"،دووپاتیشیكرده‌وه"لابردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ردوو درواسێى عێراق هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ وڵات".
ئاماژه‌یشیدا"تاران وڕیاز ئاماده‌ن بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كانیان،بۆیه ده‌بێت ئه‌م هه‌له بقۆزرێته‌وه بۆ سه‌پاندنى ئاسایشى ناوچه‌كه".