ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان:چه‌ند ماتۆڕسكیلێك له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ ده‌ستبه‌سه‌ركران

ناوخۆ
  • 30-04-2021, 13:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،چه‌ند ماتۆڕسكیلێك كه‌بۆ به‌قاچاخبردن ئاماده‌كرابوو له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى ناوه‌ڕاست دوو كۆنتێنه‌رى ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ كه‌ژماره‌یه‌ك ماتۆڕسكیلى تیابووه‌ وئاماده‌كرابوو بۆ به‌قاچاخبردن".