به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،هۆكارى سه‌ره‌كى دروستكردنى خه‌نده‌قێكى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا ئاشكراكرد،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا سێ لایه‌ن به‌شدارن له‌دروستكردنى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان وبهئهركى حه‌شدى شه‌عبى وهه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان،هه‌ستاون بهههڵكهندنى خه‌نده‌قێك له‌گه‌ڵ سنوورى سوریا به‌قوڵایی 3 مه‌تر وپانى 3 مه‌تر"،ڕوونیشیكرده‌وه"ته‌ل دڕكانین دانراوه وچه‌ند به‌ربه‌رستێك دروستكراوه له‌گه‌ڵ دانانى كامێراى زیره‌ك له‌سه‌ر سنووره‌كان".
وتیشى"ئامانجى ئه‌م پرۆسه‌یه داخستنى بۆشایی ئه‌منییه وڕێگاگرتنه لهدزهكردنى تیرۆرستانى داعش دواى چالاكییه‌كانى له‌ناوچه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا"،هه‌روه‌ها هیوایشى خواست"له‌ماوه‌ى دوو مانگدا كاره‌كانى خه‌نده‌قه‌كه كۆتایی بێت".
خه‌فاجى دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م خه‌نده‌قه زۆر گرنگه وڕێگرى ده‌كات لهدزهپێكردنى تیرۆرستان له‌ڕێگاى سنوورى عێراق وسوریا".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له27ى نیسانى 2021 هۆشداریدا له‌وه‌ى"داعش له‌چه‌ند مانگه‌ى دواییه‌دا هه‌ستاوه بهجموجۆڵكردن به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌ڕێگاى سنووره‌وه"،وتیشى"هه‌ندێك بۆشایی ئه‌منى هه‌ن له‌سنووره‌كان به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان پڕیانكردۆتهوه له‌میان ده‌ستكردن به‌دروستكردنى خه‌نده‌قێك له‌قوڵایی 3 مه‌تر وپانى 3 مه‌تر وبه‌ربه‌ستێك".