به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردووى هیندستان كرد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌لامه‌تى ئێوه پێشینیه‌كى هه‌ر گرنگى حكومه‌تى عێراقییه وله‌داهاتوویه‌كى به‌په‌له ونزیكدا ده‌گه‌ینه لاى ئێوه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ووه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،وهه‌روه‌ها به‌پێى ڕێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى".
پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران ڕاسپارده‌یدا به‌هێنانه‌وه‌ى هاوڵاتییه عێراقییه گیرخواردووه‌كان له‌نیوده‌لهى.
فه‌لاح ساعدى باڵیۆزى عێراق له‌هیندستان له‌لێداونێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى ڕاسپارده‌ى داوه به‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌و عێراقییه نه‌خۆشانه‌ى كه‌له‌نیوده‌لهى گیریانخواردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"گه‌شتى یه‌كه‌م سبه‌ى یان دوو سبه‌ى به‌رێده‌كه‌وێت".
وتیشى"تاوه‌كو هیچ زانیارییه‌كى دیاریكراومان له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ى توشبوونى عێراقییه‌كان به‌ڤایرۆسى هیندى،به‌ڵام 6 گیانله‌ده‌ستدانمان هه‌یه دواى توشبوونیان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتیشى"نزیكه‌ى هه‌زار عێراقى هه‌ن خوازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ به‌غدا".