عه‌بادى چاوى كه‌وت به‌شاندێكى سائیرون و هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ گرنگى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو

سیاسی
  • 29-04-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، چاوى كه‌وت به‌ شاندێكى هاوپه‌یمانى سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى ،هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عه‌بادى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" عه‌بادى له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى له‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌ه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى سائیرون كرد"، ئاماژه‌به‌وه‌كرا" له‌ دانیشتنه‌كه‌ تاوتوێى ڕه‌وشى وڵات و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌ و گرنگه‌ یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یاندنى خزمه‌ت به‌ هاونیشتمانیان".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ باس له‌ "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و و دابین كردنى پێداویستیه‌ كانى و هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌شدارى كردن له‌ هه‌ڵبژاردن و دیارى كردنى نوێنه‌رى خۆیان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
    ئاماژه‌به‌وه‌كرا" ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نوسازه‌ بۆ سه‌قامگیرى وڵات و ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانه‌كان كه‌ تێدا تێپه‌ڕ ده‌بین و گرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكار به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى زیاتر به‌ هاوڵاتى بگه‌ێنێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان".